1- ئايا هيچ كەل و پەلێكى پزيشكى هەيە لە نەخۆشخانەكان كە لە ساڵانى پێشوو وەرگيرابێت ياخوود كڕا بێت بەڵام دانەمەزرابێت بە پاساوى ئەوەى كە ئەو كۆمپانيايەى دابينى كردوە نەهاتووە بەمەبەستى تەواوكردنى دامەزراندن و ئامادەكردنى شوێنى تەرخانكراو بۆ دامەزراندنى ياخوود نەبوونى كادرى تەكنيكى شياو بۆ بەگەرخستنى و چاكردنەوەى.
2- ئايا هيچ كەل و پەلێكى تاقيگەيى نوێ هەيە كە زيادبێت لە پێويستى نەخۆشخانەو سوودى لى َ وەرنەگيرابێت، كە ئەمەش وا دەكات رێكارى پێويست بگردرێتە بەر بۆ گواستنەوەى ئەم ئامێرانى بۆ نەخۆشخانەو بنكە تەندرووستيەكانى تر بە مەبەستى سوود لێ وەرگرتنيان.
3- ئايا هيچ كێسێك بەرچاووكەوتووە كە دووبارە تێچووى نەخشەسازى و ديزاينى باڵەخانەى نەخۆشخانەو بنكە تەندرووستيەكان (ئەمە قوتابخانەكانيش دەگرێتەوە) هەژماركراوە بەشێوەيەكى جيا سەرەڕاى ئەوەى كە لێكچوون هوبێت لە لایەن كۆمپانيا جێ بەجێ كار، لەبەرئەوەى پێويستە وەزارەت رەزامەندى دەرنەبرێت لەسەر هەژماركردنى تێچووى ديزاينى لە يەكچوو لە چوارچێوەى تێچوى (كلفە) گرێبەستەكاى تر پاش ئەوەى كە سەلمێندراوە ئەو كۆمپانيانەى كە گرێبەستيان لە گەڵ ئەنجامدراوە هەڵساون بە جێ بەجێ كردنى تەنها يەك ديزاين و دواتر گشتاندنى بەسەر نەخۆشخانەكانى تر (قوتابخانەكان).
4- ئايا هيچ كێسێك هەيە كە شوينى هەميشەيى تەرخان نەكرابێت بۆ لەژێر خاككردنى تەندرووستى (الگمر الصحي) وەهەڵسانى بەشێك لە دەزگاكانى شارەوانى بە بەكارهێنانى شوێنى لەژێر خاككردنى نا تەندرووست و نا سيستەمى كە ناگونجێت لەگەڵ رێنماييەكانى ژينگە و بوونيان لە ناو جەرگەى شارەوانى ياخوود تەمليك نەكردنى كارگەكان بە مەبەستى هەڵاوێركردن و چارەسەركردنى درروست كردنى پاشماوەكان، وە ئايا بەشێك لە شوفێرەكانى پەستراوەكان (الكابسات)و تراكتۆرەكان (الساحبات) هەڵساون بە بەتاڵ كردنى پاشماوەكان لە دەرەوەى شوێنى ژێرخاككردنى تەندرووستى يان نا؟
5- ئايا ئەنجوومەنى پارێزگا پڵانى ساڵانەى هەيە كە تيايدا ئەو چاڵاكيانە دياريكراون كە پێويستە ئەنجام بدرێن و بەدواداچوونيان بۆ بكرێت لە دواى ئەجامدان وەهەروەها سەردانەكانى پشكنين بۆ فەرمانگەكان ئەو پێشنيارانەى كە پێويستن بۆ پەرەپێدانى كارەكان ديارى بكرێن ، ئايا بەدواداچوون دەكرێت بۆ پرۆژەكانى پەرەپێدانى هەرێمەكان و داوا دەكرێت لە فەرمانگەكان بە ئامادەكردنى ڕاپۆرتى هەڵسەنگاندنى كارەكان كە لە رێگايانەوە پێداچوونەوە بۆ جێ بەجێ كردنى دەستنيشانكردنى كێسەكانى دواكەوتن و ساردى كارەكان ديارى دەكرێن.
6- ئايا مولكى شارەوانيەكان و پارێزگاكان بەكرێ دراون بەكرێى نزم بە بەراوورد لەگەڵ نرخەكانى بازار ياخوود بوونى موڵكى بەكرێ نەدراو ياخوود سەرپێچى كراو لەسەرى لە لایەن حكومەتەوە ياخوود لە لایەن كەسانێك يان كۆمپانياكان كە هێشتا سەرپێچيەكانيان لەسەر ڵا نەدراوە لەگەڵ دياركردنى هۆيەكان.
7- ئايا شارەوانيەكان هەڵدەستن بە گرتنى تۆمارى ژمێريارى بەتەواوەتى بەمەبەستى تۆماركردنى ئەو گوژمانەى كە وەردەگيرێن و خەرج دەكرێن و ئەو پێشينانەى كە دەدرێن هەروەها ئەو سپاردانەى كە وەردەگيرێن، وە ئايا ژمێرەى ڕەوەنى سەربەخۆ كراوەتەوە ؟ ئايا بەراوردى دەرخستەكانى بانك ئەنجام دەدرێن بە مەبەستى دڵنيابوون لە ڕاستى ئەو گوژمانەى كە وەرگيراون و ياخوود راگيراون .
8- ئايا هيچ تەندرێك دوورخراوەتەوە لەو كۆمپانيانەى كە بەشداريان كردووە لە كەم گەريەكان بەبێ دياريكردنى هۆيەكانى ئەم دوورخستنەوە سەڕەراى ئەوەى كە نرخەكانى كۆمپانيا دوورخراوەكان كەمتربوون لە نرخى ئەو كۆمپانيايەى كە بەڵيندەرايەتيەكەى بۆ ئيحالە كراوە.
9- ئايا شارەوانيەكان و فەرمانگە خزمەتگوزاريەكانى تر ميكانيزمى كارايان هەيە بۆ بەدەستهێنانى قەرزەكانيان ئەوانەى كە تاوەكو ئيستا لە ئەستۆى كرێچيەكانن، بەهەمان شێوە قەرزارەكانى كرێى كارەبا و ئاو و هەر شايستەيەكى تر كە پشكيان لە داهات و قازانجەكانى وەبەرهێنانى هاوبەش دا هەيە.