1- ئايا رێنماييەكانى جێبەجێكردنى بودجە كە لە لایەن وەزارەتى دارايى گشتێنراوە بەسەر وەزارەتەكان و دامودەزگاكانى حكومەت پەسندكراوون لە لایەن ئەنجومەنى وەزيران ...؟ ياخود راستەوخۆ لە لایەن وەزيرى دارايى بەبێ پەسندكردن دەرچوون.
2- ئايا وەزارەتى دارايى هەڵساوە بە ئامادەكردنى ژمێرەى كۆتايى هەرێمى كوردستان و پێشكەشى كردووە بە ديوانى چاودێرى دارايى هەرێم؟
3- ئايا وەزارەتى دارايى هەڵساوە بە ئەنجامدانى گواستراوەكان (مناقڵات ) بە زيادكردن و دابەزاندن لە تەرخانكراوەكانى بودجەى تەواو كار؟ ئايا هيچ ياسايەك هەيە پشتگيرى لەم جوولەيە بكات ياخود نا؟
4- دڵنيابوون لە رێژەى جێبەجێكردنى بودجەى وەبەرهێنان، وە ئايا هيچ سارديەك و كەمتەرخەميەك هەيە لە سوودوەرگرتن لە تەرخانكراوەكانى جێبەجێكردنى كارەكان و پرۆژەكان كە برياريان لە سەردراوە، وە جەختكردنەوەى بەردەوام لەلایەن ديوان بۆ سوود وەگرتن لەم تەرخانكراوانە لە جێبەجێكردنى پرۆژەكان بۆ پەرەپێدانى ژێرخانى هەرێم.
5- ئايا سنوور بەزاندن هەيە لە خەرجيەكان زياتر لەوەى كە بۆى تەرخانكراوە لە بودجەى ساڵانە گەر هيچ دەقێك نەبێت پێچەوانەى ياساى بودجە بێت، ژمارەى ئەو فەرمانگانە چەندن كە زێدەرۆييان كردووە، هەروەها كۆى گشتى گوژمەكان زێدەرۆيى چەندە ؟ وە ئايا لە كەم بووندان يا خود لە زيادبوون؟
6- هەڵسەنگاندنى چاڵاكى وەزارەتى دارايى لە وەرگرتنى تەواوى پشكى هەرێم كە لە ياساى بودجەى فيدراڵى دانراوە، وە بە رێككەوتى گونجاو ، لە وانەش خەرجيەكانى بودجەى تەواوكارى هەمواركراو.
7- تا چ رادەيەك وەزارەتى دارايى پابەندبووە بە وەڵامدانەوە و گرتنەبەرى رێكارى پێويست كەتايبەتن بە ناوەرۆكى راپۆرتەكان و نووسراوەكانى پێشووى ديوانى چاودێرى دارايى پەيوەست بە دەرەنجامەكانى ووردبينى كارەكان.
8- تا چ رادەيەك وەزارەتى دارايى پابەندبووە بە پێشكەشكردنى بەراييەكانى خەرجى تايبەت بە بەخشين (المنح) كە خەرجكراوون بۆ يەكە حكوميەكان سەربارى ئەو گوژمانەى كە تەرخانكراوون بۆيان لە بودجە وە هروەها بۆ رێكخراو و يەكێتى و سەنتەر ودەستە سەنديكاييەكان و پارتە سياسيەكان.
9- ووردبينكردنى تۆمارەكانى فەرمانگەى ژمێركارى / بەشى ژمێرەكانى نەختينە لە وەزارەتى دارايى بە مەبەستى دڵنيابوون لەوەى كە ئەو گوژمانەى خەرج كراون بۆ فەرمانگەكانى هەرێم لەبەر نەبوونى پارەى تەرخانكراو لە بودجە وەكو پێشينە لە تۆمارەكان رێزبەندكراون، وە ئايا وەزارەتى دارايى هاوكارە لە ئاسانكردنى پرۆسەى ووردبينى و دڵنيابوون لەبوونى پاڵپشتى ياسايى لە رێگاى پێدانى ديوان بە دەرخستەى تێرو تەسەل بە گوژمەكان و ئەو بەراييانەى كە رەزامەندى لە سەرى داوە بە پێدانى ياخود نا؟
10- ئايا دەرخستەو تۆمارى تايبەت بەدەست گيراون لە لایەن وەزارەتى دارايى هەرێم بۆ زانينى گوژمەى قەرزى دەرەكى لەسەر عيراق و جولەيان لە ساڵێك دا كە تايبەتن بە وڵاتانى يانەى پاريس ياخوود لەدەرەوەى ئەو يانەيەن وەهەروەها قەرزدەرانى بازرگانى و داواكاريەكانى ووڵاتانى كەنداو و هيتر( ئەمەش بە پەيڕەوكردنى پەرەنسيپى نەرێنى و ئەرێنى لەسەر هەرێم بە رێژەى 17% كە ئێستا لەسەرى رێكەوتوون ) وئايا ئەم قەرزانە بەسوودەكانيەوە چەسپێندراون لە تۆمارەكان و كاريگەرى جولەى دانەوەيان هەيە لەسەر قەيدەكانى ژمێريارى لە فەرمانگەى ژمێركارى. بەمەش ژمێرەى كۆتايى هەرێم (لەكاتى ئامادەكردنى) بۆ ساڵێكى دياريكراو لە ساڵەكانى رابردوو پابەندبوونەكانى هەرێم لە بەرامبەر بە كەسانى تر بە ديار ناكەوێت ( بەرێژەى 17%) كە ئەمەش پێويستە ديوان جەختى لەسەر بكات لە ڕاپۆرتەكانيدا لەسەر گرنگى كۆنترۆل كردنى ژمێركارى لەسەر ئەم قەرزانە جگە لە كۆنترۆل كردنى ئەو ئامارانەى كە هەن لە لایەن فەرمانگەى قەرزى گشتى، بەتايبەتى كە بانكى ناوەندى عيراق هەميشە هەڵدەستى بە ئەنجامدانى چارەسەرى قەيدى بە دابەزاندنى ئەو قەرزانەى كە لەڵاى خۆى لە تۆمارەكاندا تۆماركراون بەبێ ئەوەى بە قەيدى ژمێريارى بيانگوازێتەوە بۆ تۆمارەكانى وەزارەتى دارايى فيدرالى وەبەهەمان شێوە لە هەرێميش.
11- ووردبين كردنى ژمێرەكانى فەرمانگەكانى تەمويلى حكومى ( نامەڵبەندى) بۆ دڵنيابوون لە دوانەكەوتنى وەزارەتى دارايى لە پێدانى تەمويلەكانى تايبەت بە هەر فەرمانگەيەك تاكو كۆتايى ساڵى دارايى ئێستا ياخوود سەرەتايى سالى دارايى داهاتوو، لەبەر ئەوەى ئەم دواكەوتنە دەبێتە هۆى بەدياركەوتنى حيسابى جارى فەرمانگەى ژمێركارى بە قەرزار (مدين) بە پێچەوانەى سروشتى ژمێريارى خۆى كە قەرزدەرە (دائن) وە هەڵسانى ژمارەيەك لەم فەرمانگانە بە قۆزتنەوەى ئەو نەختينەيەى كە هەيە لە ژمێرەى سپاردەكان (اڵامانات) بە مەبەستى پاڵپشتى كردنى ئەم فەرمانگانە بە تەمويل كردنيان.
12- دڵنيابوون لەوەى كە تا چ ڕادەيەك وەزارەتى دارايى هەڵساوە بە پەسند كردنى تۆمارەكانى يەكبوون (التوحيد) بۆ فەرمانگە جۆراوجۆرەكان و پەسندكردنى ئەو رەسيدانەى كە تياندا بەدياركەوتوون و كاريگەريان لەسەر ووردى و راست و درووستى ئەم رەسيدانە وەهەروەها لە بەرامبەرياندا تا چ ڕادەيەك وەزارەتەكانى تر هەڵساون بە گرتن و رێكخستنى تۆمارى يەكبوون بەپێى رێنماييەكانى سيستەمى ژمێريارى نا مەڵبەندى.
13- رۆلى گەنجيينەكانى (خزائن) پارێزگاكان لە چاودێريكردنى خەمڵاندنى داهاتەكانى پێشبينكراو وگڵدانەوەيان لە لایەن ئەو فەرمانگانەى كە پێيان بەستراون، لەبەر ئەوەى ڵاوازى ياخود نەبوونى دەبێتە هۆى ئەستەمى چاودێريكردنى چاڵاكى گڵدانەوەى ئەم داهاتانە.
14- دڵنيابوون لە دامەزراندن و كاراكردنى رۆل و سەڵامەتى رێكارەكانى فەرمانگەى خانووبەرەكانى هەريم لە ديارى كردنى موڵكايەتى خانووبەرەيى بۆ وەزارەتى دارايى بە ئامانجى رێگا نەدان بە سەرپێچى كردنە سەر خانووبەرە كانى حكومەت لەلایەن كەسانى تر وەهەروەها گرنتى كردنى وەرگرتنى قيستەكانى بەكرێدان و فرۆشتنى خانووبەرەكانى بەكرێدراو ياخوود فرۆشراو بەقيست لەگەڵ هەڵسانى ديوانى چاودێرى دارايى بە رێينمايكردن و جەختكردنى بەردەوام بە مەبەستى گرتنە بەرى رێكارەكانى پێويست بۆ هەڵگرتنى سەرپێچيەكان و وەرگرتنى كرێى هاوشێوە لەسەرپێچيكارەكان و بەكرێدانى زەوى و خانووبەرەى بەتاڵ بە پێى ياساى فرۆشتن و بەكرێدانى مولكى دەوڵەت ژمارە (32)ى ساڵى 1986ى هەمواركراو بۆ بەدەست هێنانى زۆرترين داهات بۆ گەنجيينە.
15- گەڕان بە دواى بەلگەكانى موڵكايەتى زەوى خانووبەرەى حكومەت و تەواوكردنى رێكارە ئووسوليەكان بۆ چەسپاندنى موڵكايەتيان بە هەماهەنگى لەگەڵ ئەو وەزارەت و بەرێوەبەرايەتيانەى كە بەكارهاتووە لەڵايان.
16- دڵنيابوون لە سەڵامەتى تواناى بەرێوەبردنى مولك وماڵى دەست بەسەرداگيراو (جوڵا و جێگير) كە بريارى دادگاى تايبەتمەنديان بۆ دەرچووە، وە ئايا نيشانەى دەستبەسەرداگرتن دانراوە لەسەر زەوى و خانووبەرەكانيان و داتا بێسێكى (قاعدە بيانات) گونجاو هەيە وابكات ئەم بەرێوەبەرايەتيە گشت ووردەكاريەكانى ئەم خانووبەرانە كە تايبەتن بەو كەسانەى كە دەست بەسەر پارەكانياندا گيراوە ياخوود نا .
17- ئايا ئامێرى پشكنينى شتومەك و كاڵا (سۆنار)ى پێويست و كاريگەر هەيە لە دەروازەكانى هەرێم لەگەڵ وڵاتانى دەور و بەر كە ئەمەش گرينگيەكى زۆر گەورەى هەيە لە پشكنينى ناوەڕۆكى ئەو بارهەڵگرانەى كە دێنە ناو هەرێم.
18- ئايا بەرێوەبەرايەتى گومرگەكان كۆگاى نيزاميان هەيە لە دەروازە سنووريەكان بە مەبەستى هەڵگرتنى ئەو كەل و پەڵانەى كە رێگە پێنەدراون (غير المصرح بها)و دەستيان بەسەر دا گيراوە، كە دواتر داواى گومرگى لەسەر خاوەنەكانيان تۆماردەكرێت .
19- ئايا تواناى تەكنيكى ( ئامێرى پزيشكى و تاقيگەيى نوێ و هاووردە كراو لە كۆمپانيا رەسەنەكان) و كاديرى پاراستنى تايبەتمەند هەيە كە بەشێوەيەكى مەيدانى هەڵسێت بە ئەنجامدانى رێكارە ئووسوليەكانى پشكنينى تاقيگەيى بۆ گشت بارەكانى كەل و پەلى خوراك كە هاووردە دەكرێت لە رێگاى دەروازەكانى سنوورى بە دياريكردنى شياوييان بۆ بەكارهێنانى مرۆيى . ( ياخود تەنها هەڵدەستن بە هەڵوەشاندنەوەى لە ڕووى ڕواڵەتەوە ئەويش دەستيپێك بە وردبينكردنى بەڵگەنامەكانى تايبەت بە بارەكانى كەل و پەلى خوراك كە ڕەزامەندييان لە سەر دراوە و ئيحالە كراوە بۆ پارێزگاى دياريكراو بە مەبەستى تەواو كردنى رێكارەكان و پشكنينى تاقيگەيى) كە ئەمەش دەبێتە هۆى رێگەپێدان بەم بارانە بەشێوەيەكى كردارى بێن ناو هەرێم و عێراق.
20- ئايا هاوردەكارەكان پابەند كراون (بەپێى ياساى تەندروستى گشتى ژمارە (98) ى ساڵى 1989 ى كارپێكراو) ئەويش بە پێشكەش كردنى بەلێن نامەى دەست نووسى پەسندكراو لەلایەنێكى ياسايى ( وەك داد نووس) كە مەرجى سزايى لەخۆ بگرێت كە بگونجێت لەگەڵ گوژمەى بارەكە (بەمەبەستى ئەنجام دانى پشكنينى تاقيگەيى بۆ كەل و پەلى خۆراك پێش ئەوەى بەكار بهێنرێن) ياخود نا.
21- ڕێگا دراوە بەهاتنە ناوەوەى بارهەڵگرەكانى كراوە (دانەپۆشراو) لە دەروازە سنوورييەكانى هەرێم بۆ گواستنەوەى كەل و پەلى خۆراك كە زوو لەناو دەچن وەك (شيرى شل و كەل و پەلى خۆراك و پزيشكى ).
22- لە كاتى پێدانى مووچەى كارمەندانى حكومەتى ناوەندى (وەكو ئەندامانى عێراقى خانەنشين كراو كە دانيشتووى هەرێمن) لەڕێگاى وەزارەتى دارايى هەرێم پێويستە ئەم مووچانە لەگەڵ خەرجيەكانى فەرمانگەى خانەنشينى هەرێم هەژمار نەكرێن بەڵكو پێويستە وەكو سپاردە (امانات) مامەلەيان لەگەڵ بكرێت، وە هەروەها دلنيابوون لە ناردنى ئەم گوژمانە لەلایەن حكومەتى ناوەندى وە دواتر پێدانى بەخاوەنەكانيان.
23- جى بەجى كردنى ناوەڕۆكى نووسراوى وەزارەتى دارايى ژمارە 22879 لە 7/1/2014 بەگەڕاندنەوەى گشت مووچە و دەرمالە خەرج كراوەكان بۆ كارمەندانەى كە لەلایەن حكومەتى فيدڕلى يەوە لە 1/1/2013 ەوە هاتوون بۆ هەرێم.
24- لەكاتى زيادكرنى ڕاژەى كارمەندانى هەرێم پێويستە دلنيابن لە وەرگرتنى پشكى خانەنشينى لەڕاژەى زيادكراو، هەروەها دڵنيابوون لەڕێگاى بەڵگەنامە فەرميەكان كە بسەلمێنێت ڕاژەى زايادكراو ڕاژەى فعلييە لە ناو عێراق ؟ يا خود ڕاژەى هاوتا كراوە (سياسى، كۆچ كردن، پێشمەرگە).
25- تا چ ڕادەيەك لقى بەنكە حكوميەكان لە هەڕێم زيانى كارەكانيان لە ئەستۆ دەگرن، وە ئايا ئەم زيانانە تايبەتن بە سالێكى دياريكراو ياخود لە بەردەوامى ساڵانى پێشوون.
26- ئايا هەواڵەى ناوخۆى كڕاو لە لقى بانكەكانى حكومى هەيە كە ماوەى ياسايى بەسەرچووبێت و بەشێكيان تايبەت بن بە ساڵانى پێشوو كە هيشتا گوژمەكانيان بە وەستاوى لە تۆمارەكان ماونەتەوە.
27- ئايا گوژمەى وەستاو هەيە لە لەو قەرزانەى كە دواكەوتوون لە دانەوەو رێكارى گونجاو لە بەرامبەريان وەرنەگيراوە؟
28- ئايا هيچ لقێك هەيە لە بانكە حكوميەكان كە رێكارى پێويستيان نەگرتوتە بەر سەبارەت بەو گوژمانەى كە لە ئەستۆى خەزنەدارەكانن لە كورتهێنانى نەختينەو لە دراوى قەڵپ كە لە ميانەى گۆرينەوەى دراو پێشتر ئەنجامدراوە.
29- ئايا هيچ ژمێرەيەكى نەجوڵاو هەيە لە ژمێرەكانى ڕەوەن و پاشەكەوت كە تايبەتن بە ساڵانى پێشوو لە نێو ژمێرەكانى بەشێك لە لقى بانكە حكوميەكان لە كاتێك دا ئەگەر هەبێت پێويستە بانكى تايبەتمەند پەيوەندى بە خاوەنەكانيان بكات بە مەبەستى جولە پێكردنيان ياخوود داخستنيان.
30- ئايا بەرێوەبەرايەتى گشتى بانكەكان بە هەماهەنگى لە گەڵ لقى بانكە حكوميەكان هەڵساوە بە گرتنە بەرى رێكارى فعلى بۆ دووبارە دارشتنى پەيكەرى ئەم بانكانەو گەياندنيان بە ئاستێكى شياو بۆ ئەنجامدانى ئەركە دارايى و ئابووريەكان وە پێشكەشكردنى خزمەتگوزارى پێويست بە پێى ديدگاى نوێ. وە ئايا هيچ گرێبەستێك هەيە لەگەڵ بانكە باڵا ئاستەكان بۆ جێ بەجێ كردنى نوێ خوازى پێويست (سيستەمى بانكى گشتگير) يان نا؟
31- لە كاتى هەڵسانى وەزارەتى دارايى/فەرمانگەى قەرزى گشتى بە ئەنجامدانى يەكڵاكردنەوەكان لە گەڵ قەرزدەرەكان(وامدەرەكان) و كڕينى بەشێك لە و قەرزە كە تايبەتن بە لقەكانى ئەو بەنكانەى كە سەربەم وەزارەتەن، ئەمەش پێويست دەكات كە دڵنيابين لەوەى تا چ ڕادەيەك هەڵساوە بە پێچەوانەى دەرەنجامەكانى ئەم يەكڵاكردنەوانە لە تۆمارە داراييەكانى بەنك، كە ئەمەش ديسان پێويستى بە فەرمانكردنە بە فەرمانگەى قەرزى گشتى بۆ هەماهەنگى كردن لە نێوانيان بۆ يەكڵاكردنەوەى ئەم جۆرە كێسانە(حاڵات).
32- ئايا ئەو بانكە حكوميانەى كە لە هەرێم كاردەكەن كەسايەتى مەعنەوى روونيان هەيە، وە ئايا جۆرى پەيوەندى لقەكانيان لەگەڵ هەردوو بانكى رافيدەين و رەشيدى عيراقى ديارى كراوە ؟ وەئايا ئەم بانكانە سەرماييەى پێويستيان هەيە ياخوود لەژێر ئاستى پێويستدان (بەپێى ماددەى 14 لە ياسايى بانكەكان ژمارە 94ى ساڵى 2004 ياخوود هەر ياسايەكى ترى كارپێكراو لە هەرێم).
33- ئايا رێكارى هەستپێكراو (ملموس) گراونەتە بەر بۆ توكمەكردن و پێشخستنى تواناكانى بانكى لە لایەن كارمەندانى بانكى حكوميەكانى هەرێم و ڕادەى سوود وەرگرتن لە كۆمەكى دارايى نێو دەوڵەتى وەك بانكى نێو دەوڵەتى، ئايا پشكى هەرێم وەرگيراوە و بەكارهێنراوە لە تەمويل كردنى رێكاركانى دووبارە داڕشتنى پەيكەرى بەكارخستن لەوانەش پەرەپێدانى تواناكانى كارمەندان ياخوود نا؟
34- ئايا سياسەتێكى روون وئاشكرا هەيە كە پشتى پێ ببسترێت لە كاتى پێدانى ئيتمانى نەختى، وەياخود هەركێسێك بە جيا چارەسەر دەكرێت بە پێى ستراتيژيەكى نا روون، كە ئەمەش دەبێتە هۆى پێشێل كردنى گشت رێژەو ئەو ستاندەرانەى كە لە لایەن بەنكى ناوەندى عيراقى پشتى پێ دەبەسترێت و لە ياسايى بانكەكانى ژمارە (94)ى ساڵى 2004 لەم بارەيەوە ديارى كراوە.
35- ئايا هيچ قەرز و ئاسانكارييەك دراوە بە كۆمپانياكان يان عەميلەكان بەرامبەر بە دەستەبەرى نادروست (صورى) يان ڵاواز وەكو پێشكەشكردنى چەكى ڕاكێشراو لەسەر يەكێك لە بانكە ئەهليەكان ودواتر چەق بەستن (تعپر) لە دانەوەى ئەسلى قەرزەكەو رەتكردنەوەى دانى سوودەكانى دواكەوتن، ئايا هيچ رێكارێك گرترايتە بەر بەرامبەر بە كەم تەرخەمەكان و عەميلى چەق بەستوو(الزبون المتعپر ) ؟
36- ئايا هيچ كێسێك دەستنيشانكراوە كە تێدا بانكە حكوميەكان زەرەرو زيانيان لە ئەستۆ گرتبێت لە ئەنجامى پشت نەبەستن بە نرخى گۆرينەوەى باوەڕ پێكراو لە لایەن بانكى ناوەندى عيراقى لە كاتى چارەسەركردنى قەرزو ئەو ئاسانكاريانەى كە دەدرێنە عەميلەكان، ئايا هيچ رێكارێك گرترايتە بەر بەرامبەر بە كەم تەرخەمەكان؟
37- ئايا هيچ كێسێك دەستنيشانكراوە كە تێدا رەسيدى حيسابى بەنكى ئەهلى لە لایەن بەنكى حكومى قەرزار (مدين/مكشوف) بێت بە گوژمەى گەورە، وە ئەگەر هيچ كێسێك لەم شێوەيە هەبوبێت پێويستى كردوە ئاگادارى (ئەنجوومەنى وەزيران / ليژنەى كارووبارى ئابوورى ) كرابێتەوە دەربارەى بابەتەكە.
38- دڵنيابوون لەوەى كە تا چ ڕادەێك فەرمانگەكان هەڵساون بە يەكڵاكردنەوەى راگيراوەكان كە لە بەراوردكردنى دەرخستەكانى بانك بەدياردەكەون كە بريتين لە كێسى ياريكردن بە هەبوەكانى نەختينە كە خۆى لە مانەى خوارەوە دەنوێنێت:-
أ- چەكە راگيراوەكان بە گوژمەى گەورە كە بەشێكيان لە ساڵانى پێشوو سوراونەتەوە.
ب- سپاردەكانى بەدياركراو لە تۆمارەكان و بەديارنەكراو لە دەرخستەى بانك.
ت- راكيشراوەكان بەدياركراو لە دەرخستەى بانك و بەديار نەكراو لە تۆمارەكان.
39- ئايا هيچ رەسيدێكى ڕاگيراوى قەرزار (مدين) و قەرزدەر (دائن) هن كە تايبەتن بە ساڵانى پێشوو ؟ ئايا هيچ ڕێكاريكى ئوسوولى گراوتە بەر بۆ يەكڵاكردنەوەيان.
40- ئايا هيچ كێسێك هەبووە كە تيايدا رەسيدى بانك بە پێى تۆمارەكان قەرزدەر (دائن) بێت بە گوژمەێكى دياركراو كە بە پێچەوانەى سروشتى ژمێريارى خۆى بێت؟ وەك نووسينى چەك بە گوژمەێكى زياتر لە رەسيدى تۆمار (دفترى) لەكاتێكدا رەسيد بەپێى دەرخستەى بانك قەرزار( مدين)ە بە هەمان گوژمە، كە ئەمەش پێويست دەكات فەرمانگەكە هەڵبستێت بە ڕێنمايى كردنى ژمێريارى و ووردبينى بۆ ئەنجامدانى بەراووردكردنى دەرخستەى بانك و ديارى كردنى ميچێكى كات (سقف زمنى) بۆ ئەنجامدانى ئەم ئەركە .
41- ئايا هيچ كێسێك هەيە كە كۆمپانيا گشتيەكان هەڵنەستاون بە پێدانى پشكى گەنجينە لە قازانجى بەدەستهێنراو.
42- ئايا هيچ كێسێك هەيە كە تيايدا رەسيدى حيسابى ڕەوەن (جاري) فەرمانگەى ژمێريارى بە قەرزار (مدين) دەركەوتوە لە هەندێك لە وەزارەتاكان و ئەو فەرمانگانەى كە پەيوەستن پێان و ئەو فەرمانگانەى كە پەيوەست نين بە وەزارەت ئەويش بە پێچەوانەى سرووشتى ژمێرياريەكەى خۆى كە قەرزدەر (دائن)ە لە ئەنجامى خەرجكردنى زياتر لەو گوژمانەى كە تەموويل كراوون.