1- دەستنيشانكردنى كەیسەكانى بەرزبوونەوەى تێچووى هەندێك گرێبەست لە ئەنجامى گرێبەستكردن لە گەڵ كۆمپانياكانى نێوانەيى (الوسیطە) بۆ ئەو ئامێرانەى كە پێشتر هاوردەكراون لە ڕێگاى گرێبەستكردن بەشێوەيەكى ڕاستەوخۆ لەگەل كۆمپانيا ڕەسەنەكان.
2- گرێبەستكردن لە گەڵ كۆمپانياكانى نێوانەيى (الوسیطە) لەجياتى ئەوەى ڕاستەوخۆ گرێبەست بكەن لەگەڵ كۆمپانيا بەرهەمهێنەكان، ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى كە بەشێك لەم كۆمپانيانە پابەند نەبن بە دابينكردنى ئامێرو كەلوپەل كە كوالێتيەكەيان بەپێى مەرجەكانى گرێبەست بێت، سەرەراى فاكتەرى بەرزبوونەوەى تێچوو.
3- بوونى كێسى گرێبەستكردن لەگەڵ چەند كۆمپانيايەكى دياريكراو سەرەراى بوونى كۆمپانياى تر كە نرخى كەمترى پێشكەش كردوە لە نرخى ئەو كۆمپانيايەى كە گرێبەستى لەگەڵ كراوە بەبێ پێشكەشكردنى هيچ پاساوێكى هوونەرى و ئابوورى، كە ئەمەش پێويست دەكات كە ديوانى چاودێرى دارايى دەستنيشانى هۆيەكان بكات .
4- بەدواداچوون بكرێت لەسەر پێنەدانى وەزارەتەكان و فەرمانگە پەيوەندارەكان وێنەيەك لەو گرێبەستە وەبەرهێنەرانەى كە لەلایەن خۆيانەوە واژووكراون بە ديوانى چاودێرى دارايى بەپێى ڕينماييە پەيڕەوكراوەكانى هەرێم.
5- دستنيشانكردنى ئەو پرۆژانەى كە كەلكى ئابووريان بۆ ئەنجام نەدراوە سەرەراى ئەمەش گرێبەستيان بۆكراوە.
6- پەيڕەوكردنى شێوارزى بانگهێشتى ڕاستەوخۆ بەبێ بوونى پاساوى بابەتى و هوونەرى چ ئەوانەى پەيوەستن بەو گرێبەستانەى كە مۆركى تايبەتمەندى ياخود جياوازيان پێوەيە لە هەندێك لەو دابينكارانە (المجهزين) ئەوانەى كە گرێبەستى دابيين كردنيان بۆ ئيحالەكراوە.
7- دڵنيابوون لە هەڵسانى وەزارەت ياخوود بەرێوەبەرايەتيەكى دياريكراو بە دەست بەسەرداگرتنى بارمتە سەرەتايەكان و گرتنەبەرى ڕێكارى ياسايى بەرامبەر بەو كۆمپانيايەى كە بڕيارى ئيحالەكردنى بۆكراوە و داواى لێبووردنى كردووە لە واژووكردنى گرێبەست.
8- پابەندنەكردنى بەڵێندەرەكان بە پێشكەش كردنى دەستەبەرى رێك و پێكى كاركردن (حسن اڵاداء)، لەگەل نەگونجانى ئەو گوژمانەى كە وەرگيراوە لەگەڵ رێژەى دياريكراو لە هەندێك لە گوژمەكانى ئەو گرێبەستانەى كە واژووكراوە.
9- دڵنيابوون لە هەبوونى مەرجەكانى پێبژاردنى سزايى (الغرامات الجزائيە) لە گرێبەستەكان بۆ زامنكردنى پابەندبوونى بەڵێندەرەكان بە جێبەجێ كردنى بڕگەكانى گرێبەست بەو مواسفات بەوكاتانەى كە لەسەرى رێككەوتوون، وەهەروەها پێنەدانى گوژمەى گەورە وەكو پێشينە بە بەڵێندەرەكان تەنها لەدواى جێبەجێ كردنى رێژەيەكى زۆر لە بڕگەكانى گرێبەست بۆ ئەوەى بەڵێندەرەكە پابەندبێت بە ئەنجامدانى كارەكە بەو شێوەيەى كە لێى داواكراوە.
10- هەندێك جاردرێژى ماوەى نێوان بەروارى ئيحالەكردن و بەروارى واژووكردنى گرێبەست بەديدەكرێت.
11- دڵنيابوون لە بڵاوكردنەوەى كەمگەريەكە لە رۆژنامەى ناوخۆيى.
12- دڵنيابوون لە هەموارنەكردن ياخوود زيادكردن يان ڵابردنى هەرمەرجێك ياخوود مادەێك لە بەڵگەنامەكانى كەمگەريەكە تەنها لەكاتى پێويستيەكى زۆرنەبێت ئەويش بە رەزامەندى ئەو لایەنانەى كە دانيان بەو بەڵگەنامانە داوە بە مەرجێك پاشكۆى بۆ دەربچێت و بنێردرێت بۆ گشت بەشداربووان.
13- دڵنيابوون لە پێدانى تەندەرەكان بە سەرۆكى لێژنە لەكاتى كۆتايى هاتنى ئەو كاتەى كە دياركراوە بۆ داخستنى كەمگەرى و بەستنى كۆبوونەوەيەكى خێرا و ڕێكخستنى كۆنووسێك لەم بارەيەوە.
14- دڵنيابوون لە دوورخستنەوەى ئەو تەندەرانەى كە بارمتەى سەرەتاييان لەگەڵ نيە تەنها ئەوانەى رەزامەندى وەزيرى تايبەتمەنديان هەيە.
15- دڵنيابوون ڕەتكردنەوەى ئەو تەندەرەى كە ڕێكخراوە لەسەر دياركردنى رێژەى سەددى يان پارەيەكى بڕاوە لە هەر تەندەرێكى تر.
16- دڵنيابوون لە چەسپاندنى ژمارەى پەڕەكانى هەر تەندەرێك.
17- دڵنيابوون لە دانانى نيشانەێكى روون لەسەر هەر داخورانێك (حك) لە خشتەى بڕەكان لەگەڵ واژووى سەرۆك و ئەندامانى لێژنەكە.
18- 18ـ دڵنيابوون لە مۆركردنى گشت كاغەزەكانى تەندەرەكان بەمۆرى لێژنە لەگەڵ واژووى ئەندامەكان لەسەر خشتەكانى بڕ و نرخەكان.
19- بەهەند وەرگرتنى نرخى نووسراو بە پيتەكان لەكاتى هەبوونى جياوازى لە نێوان نرخى نووسراو بە ژمارە، وبەهەند وەرگرتنى نرخى يەكە لەكاتى هەبوونى جياوازى لە كۆى گشتى نرخى يەكەكان.
20- لەكاتى هەبوونى بڕگەيەك يان چەند بڕگەيەكى نەنرخينراولە يەكێك لە تەندەرەكان لەوكاتە بەرزترين نرخى بۆ دادەندرێت كە لە تەندەرەكانى تر هاتووە لەكاتى بەراووردكردن، وەلەكاتى كانديدكردن كەمترين نرخى بۆ دادەندرێت.
21- دڵنيابوون لە بەرچاووگرتنى پۆلينى بەڵێندەر بەپێى مەرجەكانى پۆڵينكردنى بەڵێندەران.
22- دڵنيابوون لە هەبوونى ڕەزامەندى وەزيرى تايبەتمەند لەسەر ئيحالەكردنى بەڵێندەرايەتيەكانى ناووچە دوورەكان كاتێك كە زۆر پێويست بێت بۆ ئەو بەڵێندەرانەى كە لەو ناوچانەن و پۆڵێن نەكراوون بە مەرجێك گوژمەى هەر بەڵێنەدەرێك لەكاتى ئيحالەكردن زياتر نەبێت لەو گوژمەيەى كە بەپێى ياسا بۆى ديارى كراوە.
23- دڵنيابوون لە وەى كە هەر كەمگەريەك بڵاو نەكراوەتەوە پێش دياريكردنى شوێنى پرۆژەكەى ياخوود پێش تەرخانكردنى ئەو زەويەى كە پرۆژەكەى لەسەرى ئەنجام دەدرێت وەهەروەها تەواوكردنى گشت ئەو ريكارە ياسايانەى كە پێويستن بۆ ئەم مەبەستە.
24- دڵنيابوون لە بەشداريكردنى پسپۆرييە هوونەرى و ئەندازيارى جۆراوجۆرەكانى خاوەن ئەزموون و شارەزايى لە لێژنەكانى كردنەوە و شيكردنەوەى تەندەرەكان.
25- دڵنيابوون لە هەبوونى تۆمارێكى تايبەت بە كۆنترۆڵ كردنى دەستەبەرى بانك و بەروارى بەسەرچوونيان.
26- لەكاتى گرێبەست كردن لەگەل دابينكارەكان پێويست ئەو ماوەيە لەبەر چاوو بگيرێت كە سوود لەو كەل وپەڵانە وەردەگيرێت، بەتايبەتى ( كەل وپەلى كشتوكاڵى و پزيشكى)