1- بەدەست گرتنى تۆمارى يەكبوون (التوحيد) لە لایەن ديوانى وەزارەت بە مەبەستى دياركردنى داهات وخەرجى و پێشينەو بارمتەكان لەسەر ئاستى وەزارەت .
2- دڵنيا بوون لە ڕادەى كاريگەرى دەزگاى چاودێرى ناوخۆ لە ديوانى وەزارەتەكان و بوونى ڕاپۆرتى دەورى لە سەر چونيەتى بەرێوەچوونى كارەكان لە ديوانى وەزارەت و ئەو قەرمانگانەى كە سەربەم وەزارەتەن بەمەبەستى ئاسانكردنى كارى ليژنەكانى چاودێرى دارايى لە رێگارى بەجێگەياندنى ئەركەكانيان.
3- دڵنيا بوون لە هەبوونى تۆمارو بەڵگەنامەى ژميرَيارى بەشێوەيەكى گشتى و بە پێ ى سيستەمى ژمێريارى يەكگرتوو، وە هەروەها ئەو تۆمارو بەڵگەنانمە ژمێريارانەى كەتايبەتن بە چاڵاكى فەرمانگە ياخود يەكە ژمێريارييەكە.
4- دڵنيا بوون لە ڕاست و دروستى بەكارهێنانى ئەم تۆمار و بەڵگەنامانە نەبوونى سڕينەوە و گۆرين.
5- دڵنيا بوون لە تۆماركردنى گۆرانكارييەكان ( ئەپدێيت) لەم تۆمارانە و ئەنجامدانى بەراووردكردن ژمێريارى رۆژانە و مانگانە بە پێ ى چاڵاكى يەكە ژمێريارييەكە.
6- دڵنيا بوون لە ڕاست و دروستى ڕەسيدى ئەو حيسابانەى كە لە تەرازووى پێداچوونەوە دياركەوتوون (سەبارەت بەو فەرمانگانەى كە سيستەمى ژمێريارى نامەڵبەندى پەيڕەو دەكەن) چ لە ناو فەرمانگە چ لەدەرەوەى فەرمانگە لە بەرئەوەى دەتوانرێت پەيوەندى بكرێت بە لایەنى پەيوەندار لە دەرەوەى فەرمانگە و وەرگرتنى ژمارەكان لەو لایەنانە و بەراوورد كردنيان لە گەڵ ئەو رەسيدانەى كە لە تۆمارى ئوستاد (سجل الاستاد)دا هاتوون وەكو ( وامدەرەكان و وامدارەكان و جارى لە وەزارەتى دارايى و، ...هتد).
7- دڵنيابوون لە ئەنجامنەدانى شێوازى خەرجى نەقدى لە لایەن وەزارەت ياخود بەرێوەبەرايەتى بۆ خەرجى جۆراو جۆر لە جياتى بەكارهێنى چەك لە بەرئەوەى شێوازى خەرجى نەقدى نارێكيەكى بەرچاوە لە رێكارەكانى چاودێرى و كۆنترۆڵكردنى نەختينە.
8- ئايا كێسى خەرجى لە گوژمەى تەرخانكراوى بودجەى وەبەرهێان هەيە بۆ مەبەستەكانى خەرجى بەكارخستن.
9- ئايا كێسى خەرجى هەيە بە بێ بوونى پشتيوانى دارايى پێويست.
10- ڕاددەى نزمى رێژەى جێبەجێكردن لە بڕگەكانى دياريكراو لە بودجە بە بەراوورد لەگەڵ ئەو تەرخانكراوانەى كە دانراون لەبەر ئەوەى ئەمە وەكو زێدەڕۆيى دەردەكەوێت لەكاتى دانانى تەرخانكراوەكانى ساڵانە يان بوونى بەربەستى تر لە جێ بەجێ كردنى پڵانى دارێژراو و نەشياوى (عدم كفاءە) كارگێرى و دارايى.
11- دڵنيابوون لە گرتنى تۆمارى ژمێركارى (13أ) بۆ كۆنترۆل كردنى هەبووە جێگيرەكان بە مەبەستى بەراوردكردنى دەرئەنجامەكانى جەرد و كۆنترۆل كردنيان.
12- دڵنيابوون لە ڕادەى پابەندبوونى وەزارەت و پێكهاتەكانى وەزارەتەكان بە پێكهێنانى ليژنەكانى جەرد و ئەنجامدانى جەردى مەيدانى لە كۆتايى ساڵى دارايى، سەبارەت بە فەرمانگەكانى تر پێويستە جەردى بەردەوام ئەنجام بدرێت بە هۆى سروشتى كارەكانيان وەكو (تەندرووستى، كشتوكاڵ، كارەبا،....هتد ).
13- دڵنيابوون لەوەى كەتا چ ڕادەيەك وەزارەتەكە هەڵساوە بە بەراوردكردنى ئەنجامەكانى جەرد لەگەڵ تۆمارەكان بۆ لەدەست نەدانى ئەو سوودەى كە لە پرۆسەى جەردەكەدا هەيە.
14- گەڕان بەدواى جياوازيەكان ( چ بەزياد چ بە كەم ) لە بڕگەكانى هەبووە جێگيرەكان و دياركردنى هۆيەكان و گەرتنەبەرى ريكارەكانى پێويست لەم بارەيەوە.
15- دڵنيابوون لە هەڵسانى وەزارەت بە رێكخستنى قەيدى ژمێريارى بەرامبەر (المتقابلە) بۆ كۆنترۆل كردنى هەبووە جێگيرەكان و كۆگا و چەسپانديان لە تۆمارەكانى دارايى بە پێى ڕێنمايەكانى سيستەمى ژمێريارى حكومى بۆ ساڵى 1989.
16- دڵنيابوون لە ڕادەى گرتنەبەرى رێكارى پێويست لە لایەن وەزارەت و پێكهاتەكانيەوە لە مەڕ چاكردنەوەى ئامێرى لەكار كەوتووى ساڵانى پێشو و فرۆشتنيان بە پێى ياسا پەيڕەوكراوەكان.
17- دڵنيابوون لە ڕادەى بوونى كەل وپەلى كۆگايى بێ جولە و زياد لە پێويستى هەندێك فەرمانگە كە ئەمەش بەڵگەيەكە لە ناووردى لە دياركردنى پێداويستيە ڕاستەقينەكان كە دەبێتە هۆى لەكارخستنى بەشێك لە سەرمايەى بەكارهاتوو كە ئەمەش وا دەكات كە ڕێكارى پێويست بگرێتە بەر بە دياركردنى پێداويستەكانى فەرمانگەكانى خۆى لەم كەلوپەڵانە ياخود فرۆشتنى بە پێى ياساى فرۆشتن و بەكرێدانى ماڵى دەوڵەت ژمارە (32)ى ساڵى 1986ى هەمواركراو.
18- دڵنيابوون لە دابيينكردنى بارودۆخى گونجاو بۆ كۆگاكردنى هەندێك كەلوپەل لەمەڕ پلەى گەرماو شى و تيشكى خۆر وەكو (ئامێرى پزيشكى، مادە كيمياويەكان و، كەلوپەلى خۆراك).
19- لێكۆلينەوە لە چۆنيەتى وەرگرتنى ئەو هەبووانەى كە لە رێكخراوە مرۆيەكان ولایەنى تر وەرزارەتەكان وپێكهاتەكانى وەريدەگرن بەبێ ئەوەى پابەندبن بە نرخانديان و تۆماركردنيان لە تۆمارى تايبەت.
20- دڵنيابوون لەوەى كە تا چ رادەێك وەزارەتەكان و پێكهاتەكانيان هەڵساون بە تۆماركردنى زەوى وزارو خانووبەرە كانى خۆيان لە فەرمانگەكانى تۆماركردنى خانووبەرە.
21- لێپێچينەوە لەو ئۆتۆمۆبيڵانەى كە بە شێوەيەكى كاتى دراون بە فەرمانگەكانى تر ياخود لە ئەستوى ئەو فەرمانبەرانەن كە لە دەرەوەى ڕاژەن (خارج الخدمە الوڤيفيە)، كە ئەمەش پێويست دەكات بە گەڕاندنەوەى ئەم ئۆتۆمۆبيڵانەى وكۆنووسى ئوسولى بۆ وەرگرتنيان ئەنجام بدرێت و رەزامەندى وەزارەتى دارايى وەربگيرێت بۆ ئەو كێسانەى كە زۆر گرنگن دواى هێنانى پاساو بۆ مانەوەيان.
22- تا چەند فەرمانگەكان پابەندن بە گرتنە بەرى رێكارى ياسايى سەبارەت بەو ئۆتۆمۆبيلى دزراو ئەگەر هەبێت.
23- ئايا فەرمانگەكان هەڵساون بە تۆماركردن لە فەرمانگەكانى هاتووچۆ بۆ ئەو ئۆتۆمۆبيڵانەى كە كڕاون بەمەبەستى بەناوكردنيان و چەسپاندنى خاوەنداريەتيان.
24- دياركردنى ڕادەى گونجاندن (مڵائمە) بە بەراووردكردن لەنێوان بەروارەكانى كرينى ئۆتۆمۆبيلەكان و ژمێرى (عداد) كيلومەترەتەكانى راستەقينە بەپێى ئەو مەبەستانەى كە بۆى كڕاون.
25- لێپيچينەوە لە پاساوەكانى دووبارە پڕكردنى سووتەمەنى و گۆڕينى تايە و هيتر بەپێى ئەو دووريانەى كە بڕاوون لە لایەن ئۆتۆمۆبيلەكان.
26- لێكۆلينەوە لەوەى تاچەند فەرمانگەكانى پەيونديدار هەڵساون بە رێگرتن لە زێدە رۆيى لەسەر موڵكەكانى دەوڵەت و ياخود ئەو رێكارانەى كە ئەنجامدراون بۆ نەهێشتنى ئەو زێدەرۆيانەى كە ئەنجامدراون لە لایەن كەسانى تر لەسەر مولك و زەووى و باڵەخانە ياخود هەر مافێكى تر گەر هەبێت
27- لێكۆلينەوە لە يەكڵاكردنەوەى ئەو گوژمانەى كە وەكو پێشينە لە ئەستۆى فەرمانبەران و بەرێوەبەرانى پێشوون، وەهەروەها وەرگرتنى ئەو گوژمانەى كە لە ئەستۆيان ماوون بەشێوەيەكى ئوسولى.
28- دەست نيشانكردنى كێسى خراپ بەكارهێنانى پارە وەكو زيان گەياندن بە ماڵى گشتى لە ئەنجامى خەرجكردنى كرێى مەشق پێكردنى كارمەندان بەمەبەستى چۆنيەتى بەكارهێنان و چاكردنەوەى ئامێرى هاوردەكراو وەلە هەمان كاتدا واژووكردنى گرێبەست لەگەڵ لایەنى هوونەرى تر بۆ هەمان مەبەست كە ئەمەش دەبێتە هۆى تێچووى سەربار(تكاليف اچافيە).
29- دڵنيابوون لە پێشكەشكردنى دابينكەر بڕوانامەى پشكنين لە كۆمپانياێكى نێودەوڵەتى كە هاوتابوونى ئامێرەكان لەگەڵ مواسەفاتى پێويستى داواكراو دەسەلمێنێت لەگەڵ ئاماژەكردنى ناوى كۆمپانياى پشكێنەر و بوارى پسپۆرى بە پێى رێنمايە پەيڕەوكراوەكان لەم بابەتەدا.
30- دڵنيابوون لە يەكڵاكردنەوەى پێشينەى بەردەوام وئەو پێشينانەى كە لە ئەستۆى ليژنەكانى كڕينن لە پێش كۆتايى هاتنى ساڵى دارايى، وە لە كاتێكدا ئەگەر پێشينەى وەستاو هەبن لە ئەستۆى ئەم ليژنانە پێويستە لە هۆيەكانيان بكۆڵنەوە.
31- لەكاتى بەدياركەوتنى حيسابێكى دياريكراو كە تايبەت بێت بە مينحە بۆ مەبەستێكى ديارى كراو بە رەسيدى وامدەر (دائن) پێچەوانەى سروشتيەكەى بێت كە وامدەرە (مدين) بەهۆى هەڵسانى وەزارەت بە ڕێكخستنى چەك و رێگاپێدان بە خەرجكردنى زياتر لەو گوژمانەى كە وەرگيراون بۆ ئەم مەبەستە.
32- ئەو حالەتانەى كە ڕوودەدەن لەدواى پچڕانى پەيوەندى فەرمانگەكان لەگەڵ يەكتر:
أ- لەكاتى بەردەوام بوونى وەزارەتێكى دياريكراو بە تەمويل كردنى ژمێرەكانى ڕەوەن بۆ بەرێوەبەرايەتيەكان لەدواى پچڕانى پەيوەندى بە بەشى سيستەمى نا مەڵبەندى لە وەزارەتى دارايى.
ب- حالەتى بە يەك نەبوونى (عدم التوحيد) ژمێرەكانى لقەكان لەگەڵ ژمێرەكانى فەرمانگە سەرەكيەكان و نەناردنى تەرازووى پێداچوونەوەى يەكگرتوو بۆ وەزارەتى دارايى بەمەش تۆمارەكانى دارايى فەرمانگەى سەرەكى تەنها رەسيدەكانى تايبەت بەخۆى دەنوێنێت.
ت- دەستنيشانكردنى حالەتەكانى نەگواستنەوەى رەسيدە دەستپێكەكان (اڵافتتاحيە) كە تايبەتن بە ژمێرەكانى لقەكان لەوانەش رەسيدەكانى ژمێرەكانى ڕەوەن (بلۆك كراو) لە لایەن بانكەكان لە تۆمارەكانى دارايى فەرمانگەى سەرەكى بەهۆى دەرنەكردنى هيچ ڕێنماێك لەلایەن وەزارەتى دارايى لەم بارەيەوە سەرەڕاى تێپەڕبوونى ماوەيەكى درێژ بەسەر جێبەجێ كردنى بڕيارى پچڕانى پەيوەندى كە پێويست دەكات بە چڕكردنى رێكارەكانى بەدواداچوون لەگەڵ وەزارەتى دارايى بۆ كۆتايى پێ هێنانى گواستنەوەى گشت رەسيدە دەستپێكەكان .
33- ڕادەى گونجانى كەسانێك لە راوێژكارو ياريدەدەرەكانيان و ژمێريار و فەرمانبەرانى كارگێرى لە فەرمانگەكانى جۆراوجۆر لەگەڵ ئەو بڕوانامە و پسپۆرييەى كە پێويستە بۆ پڕكردنەوەى ئەم پلە وەزيفيانە.
34- ووردبينكردنى رێژەى ژمارەى مامۆستايان لە هەڵگرانى نازناوى زانستى پێشكەوتوو ( مامۆستا، مامۆستاى ياريدەدەر) لەكۆى گشتى ژمارەى مامۆستايان، سەرەڕاى ئەمەش ڕادەى بوونى كەمى لە ڕێژەى (قوتابى/مامۆستا) بە بەراوورد لە گەڵ رێژەى ستاندەرى نێودەوڵەتى كە لە لایەن رێكخراوى يونسكۆ ديارى كراوە بە (10 قوتابى / 1مامۆستا).
35- ڕادەى پابەند بوون بە مەرجەكانى داهێنانى كۆليژى نوێ كە لە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى دەرچووە( پێويستە نزمترين ڕادەى ميڵاكى هەميشەيى كۆليژ بە پێ ى نازناوى زانستى بێت).
36- دڵنيا بوون لە هەڵسانى بەنكەكانى بازرگانى بە بڕينى كرى و كۆميشن ( عمولە) بەرامبەر بە كردنەوەى (اعتماد مستندى ) و ئەو نووسراوانەى كە پەيوەستن پێ ى، بە ئامانجى پارەدار ( تمويل)كردنى پرۆسەى كڕين لە دەرەوە سەڕەڕاى هەرەسهێنانى بەنك لەگرتنەبەرى رێكارەكانى كردنەوەى ئيعتيماد و تەواو كردنى پرۆسەى كڕين، زێدەبارى بلۆككردنى گۆژمەى ئەسڵى ئيعتيماد كە ماوەى دووساڵە لە ڵايەتى بە بێ جێبەجێكردنى پرۆسەى كڕين، ئەمەش پێويست بە لێكۆلينەوە دەكات لە بابەتەكە و لێپرسينەوە لەگەڵ بەرپرسان ئەنجام بدرێت لە كاتى دۆزينەوەى كێسى هاوشێوە.
37- دەستنيشانكردنى كێسيى دواخستن و كەمتەرخەمى وەزارەت ياخوود ئەو بەڕێوەبەرايەتيە كە سوودمەندە لەگرتنە بەرى ڕێكارى پێويست بۆ خاوەندار(استمڵاك) كردنى ئەو زەويانەى كە پرۆژەكانى خۆى لەسەر ئەنجامداوە وەهەروەها ڵاوازى ڕێژەى جێبەجێكردن لە چەند پرۆژەيەك سەرەڕايى دانانى تەرخانكراوى پێويست بۆى.
38- ووردبينكردنى تۆمارەكانى بەرێوەبەرايەتيەكانى كارەبا بۆ وەستان لەسەر رەسيدە وامدارەكان و وامدەرەكانى ئاڵوگۆر (ارصدە مدينە ودائنە متبادلە) كە بريتيە لە فرۆشراوەكانى ووزەى كارەبا كە هێشتا بڕەپارەكانيان وەرنەگيراوە لەبەر ئەوەى بەشێكيان دەگەرێنەوە بۆ ساڵانى پێشوو.