1- دڵنیابوون لە هەبوونی پەیڕەوی ناوخۆ (النڤام الداخلی) و پەیكەری رێكخستنی پەسند كراو كە تیایدا پێكهاتەی وەزارەت و بەڕێوەبەرایتییەكان و بەشەكان دیاریكراوە، هەروەها پەیوەندییەكانی رێكخراوەیی نێوانیان و ئەو ئەركانەی كە پێیان راسپێردراوە و دڵنیابوون لە ئامادەكردنی وەسفی وەزیفی كە بەگوێرەیەوە پسپۆری و مەرج و سیفاتی پۆستە بەتاڵەكانی دیاریدەكرێت (نەك وەسفی دابەشكردنی كارەكانی كارمەندانی ئێستا).
2- دڵنیابوون لە هەبوونی تۆماری سیستەمی كۆنترۆڵ كردنی دەوام (یاخود ئامێری ئەلكترۆنی) بە جۆرێك كە پشتی پێببەسترێت لەلایەن كارگێرییەوە بۆ كۆنترۆڵ كردنی دەوامی كارمەندان.
3- دڵنیابوون لە بوونی سیستەمی چاودێری ناوخۆ(بە پێی نووسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ژمارە 4212 لە 4/10/2010) و هەڵسەنگاندنی كاریگەرییەكەی بە تایبەتی ئەوەی كە پەیوەندارە بە ئامادەكردنی پسپۆرایەتی كارمەندان بە شێوەیەك كە رەنگدەداتەوە لە سەر ئەو بەشانەی كە ئەركەكانیان تێدا ئەنجام دەدەن بە باشترین شێوە بەجۆرێك كە ئامانجی سەرەكی چاودێری ناوخۆ بپارێزێ كە بریتیەلە بەكارهێنانی باشی مولك و ماڵی گشتی و كەمكردنەوەی رێژەی هەڵەو سەرپێچییەكان و ئاسانكردنی ئەركی دیوانی چاودێری دارایی.
4- دڵنیابوون لە پابەندبوونی فەرمانگەبەو دەستەڵاتانەی كە پێیدراوە و لانەدان لە سنوری دەستەڵاتەكانبۆ نموونە (هەستان بە خەرج كردنی گوژمەیەك وەكو هاوكاری بۆ فەرمانبەران بەدەر لە دەستەڵاكانی و سەرپێچی كردنی یاسایبوودجە و تەرخانكراوەكانی وەكو قەرەبووكردنەوە بۆ سوتانی ماڵی فەرمانبەر یان خەرجی چارەسەری نەخۆشی بە بێ بەڵگەی خەرجی پێویست و ئەو بەراییانەی كە پشتگیری لە ڕاست و دروستی دەكەن .
5- دڵنیابوون لە هەڵسانی وەزارەت یان بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار بە دەركردنی بڕیاری چەسپاندنی تەمەنی فەرمانبەرەكانی.
6- دڵنیابوون لە هەبوونی مەرجی لێهاتویی بۆ پێشخستنی فەرمانبەران یان بۆ بەخشینی پلەی شارەزا بە فەرمانبەران.
7- دڵنیابوون لە ڕایی نەكردنی داواكاری فەرمانبەر بۆ زیادكردنی راژەی پێشوو لە فەرمانگەكانی حكومەت و نیمچە حكومی پێش دامەزراندنی لە فەرمانگە نوێیەكە سەرەرای پڕكردنەوەی بەڵێنامە كە لە هیچ فەرمانگەێك كاری نەكردووە و بەپێچەوانەوە هەڵسوكەوتی یاسایی لە بەرامبەریان ئەنجام بدرێت لەبەر پێشكەشكردنی زانیاری هەڵە.
8- وردبینیكردنیدۆسیەی كارمەندان بۆ دڵنیابوون لە پێشكەش كردنی وێنەی رەسەن (النسخە الاصلیە) و قەبول نەكردنی وێنەی كۆپی وپێشكەش كردنی بەڵێنامە بە هێنانی وێنەی ڕەسەن لە ماوەیەكی دیاری كراو، و بەپێچەوانەوە هەڵسوكەوتی یاسایی لە بەرامبەریان ئەنجام بدرێت.
9- دڵنیابوون لە پێنەدانی پلەی وەزیفی بەرزتر یان نزمتر لە مافی یاسایی خۆی بە پشت بەستن بە بڕوانامەی خوێندن و ڕاژە بە پێی یاسای ژمارە (24)ی ساڵی 1960(هەمواركراو) ویاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وكەرتی گشتی ژمارە (22)ی ساڵی 2008.
10- دڵنیابوون لە ڕادەی ڕەچاوكردنی گونجانی بروانامەی زانستی لەگەڵ سروشتی كاری پیشەیی فەرمانبەر كە پێی هەڵدەستێت و ئەو شوێنەی كە بۆی دادەندرێت.
11- دڵنیابوون لە شێواز وچۆنیەتی دامەزراندن بە پێی رێكارەكانی بەرنامەی دامەزراندن كە دەست پێدەكات لەرێگای بانگەواز لە رۆژنامە ناوخۆییەكان بە پێی ئەو پلە بەتاڵانەی كە لە میلاكی پەسندكراوی فەرمانگەكەدا هاتووە و دواتر ئەنجامدانی هەنگاوی تاقیكردنەوە ودامەزراندن بە پێی سیستەمی ڕكابەر و شارەزایی بنەمای زانستی.
12- وردبینیكردنی دیاردەی گەڕانەوەی فەرمانبەر بۆ سەر كاری وەزیفی ویان هەژماركردنی خزمەتی وەزیفی پێشوو بۆ ئەو كەسانەی كە كاتی خۆی لە كار لادراون بە هۆی كاری سیاسی سەرەڕایی نەبوونی هیچ بەڵگەنامەیەك كە بیسەلمێنێ بەهۆی كاری سیاسی لەكار لادراون وەیان كارەكەیان بە جێهێشتوە، بۆ سەڵماندنیئەم دیاردەیە پێویست بە پێشكەشكردنی گشت بەڵگەنامەی پێویست ودروست دەكات و بەپێچەوانەوە هەڵسوكەوتی یاسایی لە بەرامبەریان ئەنجام بدرێت.
13- وردبینیكردنیكەیسەكانی دامەزراندنی فەرمانبەران لە دەرچوانیكۆلیژی یاسا وهەژماركردنی ماوەی ئەنجامدانی كاری پارێزەری وەكو خزمەتی وەزیفی بۆ مەبەستەكانی بەرزكردنەوەی پلە و خانەنشینی بەبێ ئەوەی ئەوان هیچ بەڵگەنامەیەكیان پێشكەش كردبێت كە بسەلمێنێت هەڵساون بەم كارە وەكو (بریكارنامە، بڕیارەكانی حوكم، ...هتد) یاخود هەر بەڵگەنامەیەكی تر بە پێی ئەو رێنماییانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێكراوە بەڵام سەرەڕای ئەمەش، پلەكانیان بەرز كراوەتەوە.
14- دڵنیابوون لە مۆڵەت پێدان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ یاخود تۆماركردن لە لایەنێكی تری هاوتا وەكو (فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان كە سەر بە ئەمانەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدرالە) بۆ ئەورێكخراوانەی كۆمەڵگەی مەدنی كە كۆمەكی داراییان بۆ خەرج كراوە.
15- دڵنیابوون لەوەی كە بەرواری فەرمانەكانی كارگێری تایبەت بە دەست بەكاربوون لەدوای بەروارەكانی فەرمانەكانی كارگێری دامەزراندن بن، بەپێچەوانەوە، پێویستە جیاوازییەكانی ئەو مووچەیەی كە بۆیان خەرجكراوە بگەڕێندرێتەوە.
16- دڵنیابوون لە نەبوونیكەیسی دامەزراندن بۆ یەكەم جار (لەوانەش پلە تایبەتەكان) سەرەڕای ئەوەی كە تەمەنیان لە كاتی دامەزراندن لە 48 ساڵ رەتیكردووە، ئەمەش وادەكات كە نەتوانن ماوەی پێویست بۆ خانەنشینی تەواو بكەن كە (15) ساڵە،لەوكاتەی كە دەگەنە تەمەنی یاسایی (63) ساڵ، بۆیە پێویستە ئەمە لەبەرچاو بگیرێت و هەڵسوكەوتی پێویست ئەنجام بدرێت بۆ ئاگاداركردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان بە دەرئەنجامە یاساییەكان لەسەر فەرمانگە لە ئایندەدا.
17- دڵنیابوون لە ڕادەی پابەندبوون بە كۆتایی هێنانی (تەنسیب) دانانی فەرمانبەران لە فەرمانگەكانی تر لەدوای سێ ساڵ لەدانانیان ئەویش بە پابەندبوون بە بڕگەی(4/ب) لە(یەكەم) لەڕێنماییەكانی یاسایی ژمارە (25)ی ساڵی/1960 (هەمواركراو)بە ژمارە(23)ی ساڵی/1979كە تایبەتە بە پلە بەتاڵەكان و میلاكی پەسندكراو كە ئەمەش دەقەكەیەتی(لا تتجاوز مدە التنسیب فی جمیع الاحوال بالنسبە للموڤفین پلاپ سنوات فقگ)، بۆیە پێویستە كۆتایی بەتەنسیبیان بهێنرێت یاخود بگوازرێنەوە بۆ ئەو لایەنەی كە بۆی تەنسیب كراون ئەگەر هاتوو پێویستی بە پسپۆرییەكەیان هەبێت.
18- دڵنیابوون لە بوونی یەكە كارگێرییەكان یان شوێنی وەزیفی لە رووی كردارییەوە (فعلی) سەرەڕای نەبوونی هیچ شتێك كە ئەمە بسەڵمێنیبە پێی یاساو پەیڕەوی ناوخۆ و میلاكی پەسەندكراو.
19- بەراوردكردنی ئەنجامەكانی جەردی فیعلی ئۆتۆمۆبیلەكان و ئامێرەكان و هەبووەكانی جێگیری تر لەگەڵ تۆمارە سیستەمیەكان بۆ دیاركردنی جیاوازیەكانی نێوان ئەو ژمارانەی كە لە لیستەكانی جەرد و رەسیدی تۆمارەكان بەدیاركەوتوون دواتر گەڕان لە دوای هۆیەكانی ئەم جیاوازیانە وپێكهێنانی لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ دەستنیشانكردنی بەرپرسیاریەتی ئەگەر هەبێت، وهەروەها دڵنیابوون لە خەرج نەكردنی گوژمەی زۆر بۆ چاكردنەوەی ئۆتۆمۆبیلە نوێیەكان،هەروەها گەڕانەوەیتابلۆی ژمارە تایبەتەكان و دانانیتابلۆی حكومی و بەكارنەهێنانیان لەدەرەوەی كاتەكانی دەوامی فەرمی ئەمەش بە جێبەجێ كردنی فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (1616) لە 9/3/2014.
20- ئەنجامدانیوردبینی یەكتربڕ (التدقیق المتقاگع) بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ئەویش بە وردبینیكردنی ناوی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ یەكتر و هەروەهالەگەڵ ئەو خانەنشینانەی كە مینحەی جۆراوجۆریان وەرگرتوە كە ئەمەش پێویستی بە تەواوكردنی داتابەیسی فەرمانبەران هەیە و هەروەها بەردەوامبوون بەرێكخستنی ئەویش بە بەدەستهێنانی (زانیاری دەربارەی فەرمانبەرانی هەرێم بە پێی وەزارەتەكان و ئەو فەرمانگانەی كە نەبەستراون بە وەزارەت و پێكهاتەكانی و بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی، تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی ئەگەر هەبێت، كۆبۆنی خۆراك).
21- لەكاتی زیادكردنی ڕاژەی فەرمانبەران،دڵنیابین كە ماوەی ڕاژەكە ناكەوێتە ناو ماوەی بەردەوام بوون لە خوێندن.
22- دڵنیابوون لە نەبوونی ئەو فەرمانبەرانەی كە تەمەنیان لە تەمەنی یاسایی خانەنشین تێپەڕاندووە كە پێویستە خانەنشین بكرێن.
23- دڵنیابوون لە نەبوونیكەیسی درێژكردنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران، ئەوانەی كە گەیشتوونەتە تەمەنی (68) ساڵ و لەوانەن كە لەسەر كار لادراون بەهۆی كاری سیاسی بەبێ پێشكەش كردنی رەزامەندی ئوسولی.
24- ڕێكنەخستنی پاكانە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە خانەنشینكراون یاخود ڕێكخستنی ئەم پاكانەیە لە دوای بەرواری دەست لە كار هەڵگرتن.
25- دڵنیابوون لەوەی كە بۆنە و میواندارییەكان كە پێویست تەنها بۆ شاندی فەرمی بن"ئەوانەی دێنە هەرێم و لەگەڵ ژمارەیەكی دیاریكراو لە كارمەندانی هەرێم و كۆنسوڵی گشتی وڵاتەكە لە هەرێم و لەگەڵ دوو كارمەندی كۆنسۆلخانە".
26- دڵنیابوون لە هەبوونی رێنمایی تایبەت بە بەكرێ گرتنی خانووی تایبەت لە لایەن وەزارەت و لایەنە فەرمیەكان بە مەبەستی نیشتەجێ كردنی كارمەندەكانیان.
27- ئەنجامدانی توێژینەوەیەكی ورد لەمەڕ ئەو هاندەر و پاساوانەی كە فەرمانگە (منشأە) پشتی پێ دەبەستێت بۆ كردنەوەی لقی نوێ،هەروەها دیراسەتكردنی توانای پشتبەستن بە بریكارەكان یاخود لقی فەرمانگەكانی تر (منشأە اخری).
28- لێكۆڵینەوە لە هۆیەكانی مانەوەی هەندێك پلە و پایە و بەڕێوەبەرایەتییەك كە لە بارودۆخێكی یاسایی پێكهێنرابوون و دواتر پێویست بەمانەوەیان نەماوە.
29- دڵنیابوون لە هەبوونی سوتێنەر (محرقە) لە گشت نەخۆشخانەكان بۆ سوتاندنی پاشەڕۆكان،و هەروەها گرنگیدان بە پاك وخاوینی ژینگە ئەویش بە دابین كردنی رووبەری سەوز لە نەخۆشخانەكان و شوێنە گشتیەكانی تر.
30- سوود وەرگرتن لەو میلاكە هەمیشەییە كە هەیە بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست تەنها لە كاتی نەبوونی پسپۆری پێویست لە چوارچێوەی میلاك.
31- دڵنیابوون لە بەكرێ نەگرتنی ئۆتۆمۆبیل و ئامێرەكان لەكاتێكدا كە ئەم جۆرە ئۆتۆمۆبیل و ئامێرانە لە فەرمانگەدا هەن، لەبەر ئەوەی هەندێ جاربە پاساوی ئەوەی كە ئۆتۆمبیل وئامێرەكانی فەرمانگەكە شیاوی بەكارهێنان نین هەڵدەستن بە ئەنجامدانی ئەم كارە، لەكاتێكدا پێویستە ئەم كارە بە پێی ڕینماییەكانی دارایی ئەنجام بدرێت.
32- لەكاتی كڕینی ئامێرەكان، پێویستە كادری وەزیفی پسپۆر و شیاو هەبێت بۆ بەگەڕخستنیان و مەشق پێكردنی ئەم كادرە لەسەر چۆنیەتی چاكردنەوەو دابین كردنی كەلوپەلی یەدەك وەك (ئامێری پزیشكی).
33- بەراوردكردنی ژمارەی پلە تایبەتەكان، ئەوانەی كە لە یاسای وەزارەتدا هاتوون لەگەڵ ئەو ژمارە ڕاستەقینەی كە هەیە و سەرپێچی نەكردنی یاسا.