ئه‌نجوومه‌نی چاودێری دارایی كاتژمێر (10)ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 24/06/2014 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا خالید هادی چاوشلی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی و ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان گرێدا.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دوای به‌خێرهێنانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی به پێویست زانی بۆ رێكخستنی كاره‌كانی دیوان و گووتیشی ئه‌مه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یه له‌دوای ده‌رچوونی یاسای دیوانی چاودێری دارایی ژماره (2ی ساڵی 2008) گرێ ده‌درێت.
پاشان ده‌ستكرا به تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه دیاری كرابوون.
سه‌ره‌تا ره‌شنووسی په‌یڕه‌وی ناوخۆی دیوانی چاودێری دارایی خرایه به‌رده‌ست ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بۆ تێبینییه‌كان و تاوتوێكردنی مادده‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش سه‌ره‌ڕای ئه‌و تێبینیانه‌ی كه ره‌چاوكرابوون پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه به تایبه‌ت كه ئه‌م ره‌شنووسه گشتاندرابوو بۆ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به پێی نووسراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوان ژماره 286 له 4/6/2014 و دوای گوێگرتن له هه‌موو راوبۆچوونه‌كان و وه‌رگرتنی دوا تێبینیه‌كان، ئه‌نجوومه‌ن بڕیاریدا به:
نموونه‌ی تازه‌ی لۆگۆی دیوانی چاودێری دارایی په‌سه‌ندبكرێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی مانا و مه‌به‌ستی پێكهاته‌كانی دیاریكرا، به‌م شێوه‌یه:
- ئاڵای كوردستان وه‌ك چوارچێوه‌ی لۆگۆیه‌كه داندراوه كه مه‌به‌ست لێی سنوور و شوێنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی دیوانه.
- هێماكانیش قۆناغه‌كانی چاودێرییان ریزبه‌ندكردووه: چاو و كتێب هێمایه بۆ خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریكردنی ماڵ و سامان و خه‌رجی و داهاتی هه‌رێمی كوردستان.
- پێنووس هێمای نووسینی راپۆرته‌كانه.
- نیشانه‌ی راست هێمایه بۆ ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی وردبینی و به‌دواداچوون و دڵنیابوونی دیوان له پاكی و راستی كاره‌كانی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم كوردستان.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به ده‌ركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان له به ژماره‌ی 1ی ساڵی 2014 و له‌رۆژی ده‌رچوونی جێبه‌جێ بكرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوبكرێته‌وه كه به تێكڕای ده‌نگ جگه له ماده‌ی 9 كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو، گشت خاڵه‌كانی په‌یره‌وه‌كه په‌سه‌ندكرا.
جێی ئاماژه پێكردنه به هۆی ئاماده نه‌بوونی چه‌ند پێداویستییه‌كی بواری ئامار و به‌هۆی به‌سه‌رچوونی كات، نه‌توانرا خاڵه‌كانی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی كار ته‌و‌او بكرێت و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن رێكه‌وتن له‌سه‌ر سازدانی دانیشتنی دووه‌م له نزیكترین ده‌رفه‌تدا و داوا له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان كرا كه ئه‌م زانیاریانه ئاماده بكه‌ن:
1. زانیاری پێویست بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌خشین و خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی جۆراوجۆر بۆ كارمه‌ندانی دیوان كه به‌پێی مادده‌ی 15 له یاسای ژماره 2ی ساڵی 2008 ده‌یانگرێته‌وه.
2. زانیاری پێویست بۆ دانانی پلانی چاودێری كردنی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان و دیاری كردنی ده‌سته‌كانی چاودێری بۆ ساڵی 2014....
كۆنووسه‌كه دواخرا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاینده.