ئه‌نجوومه‌نی چاودێری دارایی كاتژمێر (9)ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 22/07/2014 دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا خالید هادی چاوشلی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی و ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان گرێدا.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه ئه‌مه دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌یه له‌دوای ده‌رچوونی یاسای دیوانی چاودێری دارایی ژماره (2ی ساڵی 2008) گرێ ده‌درێ.
پاشان ده‌ستكرا به تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه دیاری كرابوو. له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه بابه‌تی دابه‌شكردنی چالاكییه كه‌رتییه‌كان و دیاركردنی ژماره‌ی فه‌رمانگه‌كانی وردبینی ناوه‌ندییه‌كان به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی كار و قه‌باره‌ی چالاكییه‌كانیان بۆ قۆناغی ئێستای دیوان گفتوگۆی له‌سه‌ركرا.
دوای ئه‌وه ئه‌نجومه‌ن تاوتوێ و شرۆڤه‌ی پێویستی بۆ ئه‌م بابه‌ته كرد و پاڵپشت به مادده‌ی 14 له یاسای دیوان ژماره 2ی ساڵی 2008 بڕیاریدا به دابه‌شكردنی چالاكییه كه‌رتییه‌كان بۆ سه‌ر دوو فه‌رمانگه‌ی وردبینی ناوه‌ندیی، كه ئه‌وانیش بریتی بوون له فه‌رمانگه‌ی وردبینی ناوه‌ندیی یه‌كه‌م كه ئه‌م فه‌رمانگانه له‌خۆده‌گرێت (فه‌رمانگه و دام و ده‌زگا سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئاسایش و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و دارایی و سامانه سروشتییه‌كان و پلان دانان).
سنوری كاری فه‌رمانگه‌ی وردبینی ناوه‌ندی دووه‌م بریتییه له (وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و پیشه‌سازی و بازرگانی و په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ئاوه‌دانكردنه‌وه و........تاد).
له به‌شێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن، تاوتوێی جۆر و پێكهاته و چوارچێوه‌ی ئه‌و راپۆرتانه كرد كه له‌لایه‌ن دیوانه‌وه گه‌ڵاڵه و ئاماده ده‌كرێن له‌گه‌ڵ دیاریكردنی میكانیزم بۆ پێكانی ئامانجی راپۆرته‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ر پاڵپشت به مادده‌كانی (9و 12و 14) له یاسای دیوان بڕیاریدا به دیاركردنی جۆر و پێكهاته و چوارچێوه‌ی راپۆرته‌كان و میكانزمی ناردنی بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه ئه‌وانیش بریتین له راپۆرتی ساڵانه‌ی گشتی و راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاری.
له به‌شی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌دا ده‌ستی كرا به گفتوگۆكردن له‌باره‌ی راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی گرێبه‌سته‌كان و دوای ئه‌ویش تاوتوێ كردنی راپۆرتی تایبه‌ت ده‌ستی پێكرد، كه بهسایهیهوه ده‌سته‌ی دیاریكراو به فه‌رمانی دیوانیی هه‌ڵده‌ستێ به ئه‌نجامدانی كاری وردبینی بۆ بابه‌تی هاتوو له داواكاریهكانداو هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستی بۆ ئه‌نجام ده‌دات و به‌رزی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی چاودێری به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ و په‌سه‌ندكردنی و ئینجا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
له‌دوای ئه‌مانه‌ش بڕیاردرا راپۆرتی وردبینی ئاسایی فه‌رمانگه‌كانی وردبینی ئاماده و گه‌ڵاڵه بكرێت له لایه‌ن ده‌سته‌كانی دیوان به پێی پلانی داڕێژراوی ساڵانه‌ی دیوان.
جگه له‌م بابه‌تانه له‌كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می چاودێری دارایی چه‌ندین بابه‌تی دیكه تاوتوێكران.