ئه‌نجوومه‌نی چاودێری دارایی كاتژمێر (9)ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 19/11/2014 كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا خالید هادی چاوشلی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی و ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان سازكرد.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستكرا به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی پێكهاته‌كانی سه‌ربازی و سیسته‌می مووچه و ئیداری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دوای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه و گفتوگۆی تیروته‌سه‌ل له‌سه‌ر خاڵه‌كانی و داڕشتنه‌وه‌ی هه‌ندێك له بڕگه‌كانی، ئه‌نجوومه‌ن به تێكڕای ده‌نگ بڕیاریدا به په‌سه‌ندكردنی راپۆرته‌كه و ره‌وانه‌كردنی بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست.
دواتر راپۆرتی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه خانه‌نشین كراون و ده‌سته‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌دوای گفتوگۆ و تاوتوێكردنی ئه‌نجومه‌ن به تێكڕای ده‌نگ بڕیاریدا به په‌سه‌ندكردنی راپۆرته‌كه و ره‌وانه‌كردنی بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (لیستی خه‌رجی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مه‌راسیمی یادی 25 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 2013 تاوتوێكراو، پاشان ده‌سته‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه و له كۆتاییدا ئه‌نجوومه‌ن به تێكڕای ده‌نگ په‌سه‌ندی راپۆرته‌كه و ره‌وانه‌كردنی بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرد. چواره‌م به‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتی بوو له تاوتوێكردنی ژمێره‌ی كۆتایی هه‌ردوو ساڵی (2012 و 2013) كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ره‌وانه كرابوو، ئینجا به هۆی ئه‌نجامنه‌دانی پرۆسه‌ی وردبینی (به‌هۆی بۆشایی پۆستی سه‌رۆكی دیوان له‌م دوو ساڵه‌دا) له‌لایه‌ن دیوانه‌وه و نه‌بوونی داتا و زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ژمێره‌ی كۆتایی دوو ساڵی ئاماژه بۆ كرا‌و و، پاش تاوتوێ كردنی، ئه‌نجوومه‌ن گه‌یشته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه ناتوانرێت راست ودروستی ئه‌و گوژمانه‌ی له ژمێرهكاندا هاتوون بسه‌لمێنێت و په‌سه‌ندی بكات، به‌ڵام بڕیاردرا كه ته‌نها تێبینیه‌كان ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و جێبه‌جێكردنیان.
شایانی باسه ئه‌مه سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌یه كه له‌دوای ده‌رچوونی یاسای دیوانی چاودێری دارایی ژماره (2ی ساڵی 2008) سازده‌درێت.