پووختهیهك لهكۆنووسی كۆبونەوەی چوارەمی ئەنجومەنی چاودێری دارایی
بە سەرۆكایەتی بەڕێز خالید هادی چاوشلی سەرۆكی دیوان و به ئامادهبوونی سهرجهم بەڕێوەبەرە گشتیەكانی دیوانی چاودێری دارایی ئەنجوومەنی چاودێری دارایی له كاتژمێر 9ی سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 28/1/2015 چوارەم كۆبوونەوەی خۆی سازدا و بۆ تاوتوێ كردنی ئەو بابەتانەی لە نووسراوی ئامادەبوون بۆ كوبۆنەوەكە دیاری كرابوو بەم شێوەیەی خوارهوه:
یـەكــەم :
تاوتوێ كردنی خەرج كردنی دەرماڵەی جۆراوجۆری دیوان بە پێی ماددەی 15 لە یاسای دیوان ، ئەنجومەن بە تێكڕای دەنگ بڕیاری دا بە خەرج كردنی دهرماڵهی دیوان، دهرماڵەی ترسناكی، دهرماڵەی قەدەغە كردنی لە دەست دانە پیشە، بۆ فەرمانبەرانی دیوان و لە رێكەوتی 1/1/2015 خەرج دەكرێت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە : :
أ- كاری چاودێری وردبینی دەكەن.
ب. بەدواداچوونی سەرپێچیەكان دەكەن.
ت. هەڵدەستن بە ئامادە كردنی راپورتەكان وكاری توێژینەوە وهەڵسەنگاندنی چالاكیەكان دەكەن كە هەڵگری بڕوانامەی بەكالوریوس وبەرەو سەرەوەن.
پ. كاری پلان وبەدواداچوون بۆ راپۆرتەكان دەكەن.
ئەم دهرماڵانەی سەرەوە لەم حاڵەتانە خەرج ناكرێت :
أ. وەرگرتنی مۆڵەتی ئاسایی یان نەخۆشی بۆ ماوەی زیاتر 30 رۆژ بە بێ پچران .
ب. وەرگرتنی مۆڵەتی ئاسایی یان نەخوشی زیاتر لە 60 رۆژ لە ماوەی یەك ساڵ وهەر رۆژێكی موڵەت پاش 60 رۆژەكە دهرماڵەكانی بۆی خەرج ناكرێت بۆ ئەو رۆژە .
له بهشی دووهمی كۆبوونهوهكه گفتوگۆ كرا سهبارهت به كۆنوسی لێژنەی پێكهاتوو بە فەرمانی دیوانی ژمارە 1/1/23 لە 12/1/2015 كە تایبەت بوو بە ئامادە كردن و داڕشتنی رەشنووسی یاسای دیوانی چاودێری نوێ و خرایە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەن بۆ تاوتوێ كردنی و رەچاوكردنی پێشنیازی لیژنە وپاش گوێگرتن لە هەموو ڕاوبۆچوونەكان، ئەنجومەن بە تێكرای دەنگ بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەی پڕۆژە یاساكە بۆ لیژنەی ئاماژە بۆ كراو بە مەبەستی جێبەجێ كردنی یەكێك لەو دوو خاڵەی خوارەوە :
- دووبارە دارشتن وگەڵاڵە كردنی ودەوڵەمەند كردنی بە بیر وبۆچوونی زیاتر .
- یاخود بەراوردكردنی لەگەڵ یاسای دیوان ژمارە 2ی ساڵی 2008 و ئامادەكردنی پڕۆژەیەك بۆ هەمواركردنی بە شێوەیەك كە گشت گۆڕانكاریەكان كە لە پڕۆژەكە هاتبوو لە خۆ بگرێت .
بڕگهی سـێیـەمی كۆبوونهكه بریتی بوو له تاوتوێ كردنی بودجەی خەمڵێنراو بۆ ساڵی 2015 كە لە لایەن لێژنەی پێكهێنراو بە فەرمانی دیوانیمان ژمارە 2/1/116 لە 16/9/2014 ئامادە كراوبوو، پاش گفتوگۆ كردن لەسەر گشت خاڵەكان وپاش گوێگرتن لە هەموو ڕاوبۆچوونەكان و وەرگرتنی دوا تێبینیەكان هەندێ لە بڕگەكان هەمواركران پاشان ئەنجومەن بە تێكڕای دەنگ بڕیاری دا بە:
پەسەند كردنی بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2015 ورەوانە كردنی بۆ وەزارەتی دارایی وئابووری بەمەبەستی لكاندنی لەگەڵ بودجەی گشتی هەرێم .