ئەنجومەنى چاودێرى دارايى كاتژمێر (9)ـى سەر لە بەيانى رۆژى دووشەممە رێكەوتى 10/8/2015 لە هۆلى كۆبونەوەكانى فەرمانگەى وردبينى پارێزگاى سلێمانى و بە سەرۆكايەتى بەرێز ( خالد هادى چاوشلى ) سەرۆكى ديوان و بە ئامادەبوونى گشت بەرێوەبەرە گشتيەكانى ديوان شەشەمين كوبۆنەوەى خۆى سازدا.
لە سەرەتادا بەڕێز سەرۆكى ئەنجومەن بەخێرهاتنى گشت ئەندامەكانى كرد و پاشان دەستكرا بە تاوتوى كردنى ئەو بابەتانەى كە لە ئەجينداى كارى كۆبونەوەكە ديارى كرابوو و بەم شێوەيەی خوارەوە:
تهوهری یهكهمی كۆبوونهوهكه تاوتوێ كردنى ئهو ڕاپۆرتانهى لە خوارەوە ئاماژەيان بۆ كراوەو پاش تاوتوێ كردنى گشت خاڵەكانى ڕاپۆرتەكان و بەهەند وەرگرتنى هەموو ڕاوبۆچوونەكان و تێبينيیەكان، هەندێك لە بڕگەكان هەموار كران پاشان ئەنجومەن بە تێكڕاى دەنگ بڕياریدا بە پەسەندكردنى ڕاپۆرتەكان پاش ڕەچاو كردنى تێبينيیەكانى ئەنجومەن و ڕەوانەكردنيان بۆ لايەنەكانى پەيوەندار بۆ مەبەستى ئەنجامدانى كارى پێويست .
ڕاپۆرتى خانەنشينى پێشمەرگە، ڕاپۆرتى بەدواداچوون بۆ وەرگرتنى پارە لە لايەن كۆمپانيايەك لەو تەنكەرە سوتەمەنيیانە كە هەناردەى وڵاتى ئيران دەكرێن، ڕاپۆرتى تایبهت بە پڕوژەكانى كارەباى كۆمەڵگاى گومرگى ئیبراهيم خهليل، ڕاپۆرتى وردبينى كردنى سندوقى هاوكارى كەسوكارى شەهيدان كه گشت ڕاپۆرتهكان له لایهن پهرلهمانی كوردستان به شێوهیهكی فهرمی داوای پێداچوونهوه و وردبینیان بۆ كرابوو.
ههروهها ڕاپۆرتى تايبەت بە پڕۆژەكانى ئاو و كارەباى كۆمەڵگاى گومرگى حاجى ئومەران، ڕاپۆرتى تايبەت بەو بينايانەى بە كرێگيراون لە لايەن وەزارەتى دارايى وئابورى، ڕاپۆرتى تايبەت بە تەرخان كردنى 20 مليار بۆ ژێرخانى پايتەختى رۆشنبيرى سلێمانی، ڕاپۆرتى تايبەت بە كڕينى ئۆتۆمبێل و پڕۆژەكانى وەزارەتى داد ڕاپۆرتی تر بوون كه لهسهر داوای پهرلهمانی كوردستان وردبینیان بۆ كرابوو.
بهشی دووهمی كۆبوونهوهكه تایبهت بوو به تاوتوێكردنى هەردوو نووسراوى سەنديكاى چاودێرانى دارايى هەرێمى كوردستان سەبارەت بە داواكاریيەكەيان لە سەر خەرجكردنى جياوازى دەرماڵەكانى چاودێرى لە ساڵى 2008 تاكو 2014 كه پاش تاوتوێكردنى هەردوو نووسراوەكە وبە هەندوەرگرتنى هەموو ڕاوبۆچونەكان، ئەنجومەن بە تێكڕاى دەنگ بڕيارى دا بە خەرج نەكردنى جياوازى دەرماڵەكان لە بەر ئەم هۆيانەى خوارەوە:
1. بە پێى ماددەی 15 لە ياساى ديوانى چاودێرى دارايى ئەنجومەن بۆى هەيە دەرماڵەكان خەرج بكات وئاماژە نەكراوە بە خەرجكردنى بە شێوەيەكى بڕاوە يان لە رۆژى دەرچوونى ياساكە.
2. ئەم دەرماڵانە بەستراون بە ڕەزامەندى و بڕيارى ئەنجومەن و كارا كردنى ياساكە، ئەوەش لە رێكەوتى 22/7/2014 ئەنجام درا و خەرج كردنى پێش ئەو ماوەيە ياسايى نيیە.
بەمەش كۆنوسەكە داخرا.