خالد هادی چاوشلی
سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی
ئیمڕۆ 11/5/2015 یەكەمین ساڵرۆژی دەست بەكاربوونمانە وەك سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان
دیارە كە ئەو كارەمان پێ راسپێردرا هەر لەسەرەتاوە دەمانزانی كارەكانمان قورسە و بەڵام هەمیشە بەرپرسیارێتیمان بە خزمەت زانیوە نەك بۆ دەست كەوتی تاكە كەسی ، هەركە دەستمان بەكاركردن كرد سەرەتا بەهۆی نەبوونی پەیڕەوی ناوخۆ وپە یكەری رێكخستن و چوار چێوەی كارو پلانی سالانە . دەستمان بەكاروبارەكان كردو پەیرەوی ناوخۆ و پەیكەری رێكخستن و پلانی سالانەمان دارشت . بابەتی هەڵسەنگاندنی كاروبارەكانی دەزگاكەمان بۆلایەنەكانی تر و هاوپیشەكانمان جێ دەهێلین دوای تەواوبوونی ماوەكەمان لەم پۆستەدا .
بێگومان پێش هەموو شتێك پێویست دەكات لەم بارودۆخە نەخوازراوەدا هەڵوەستەیەك لەسەر دونیابینی بارودۆخەكە بكەین . و هەندێ هەڵوەستە بكەینەوە كەئەمەش پەیامێكە بۆ لایەنە پەیوەندی دارەكان و لەسەروی هەموشیانەوە كارمەندانی دیوان و ئەو فەرمانگانەی ووردبینەكانمان كاری ووردبینییان تیادا ئەنجام داوە هەروەها پەیامێكیشە بۆ هەردوو دەزگای جێبەجێكردن و یاسادانان . بۆ ئەوەی بەهاوكاری و هەمەهەنگی هەمولایەك بتوانین دەزگاكەمان وەكو چاوی كراوە و نەخەوتووی حكومەت رۆڵی كارای خۆی ببینێت و بۆ ئەوئامانجەی كە بۆی دامەزراوە تێ بكۆ شێت كە خۆی لە پاراستنی سامانی گشتی و پاراستنی مافی گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دڵنیابوون لەجێبەجێبوونی یاسا و رێنماییەداراییەكان دەبینێتەوە ئەمیش بەم شێوەیەی خوارەوە :-
1. بەهاوكاری برایانی ئەنجومەنی دیوان و سەرجەم كارمەندانی دیوان ماندوبوونێكی زۆرمان چەشت بۆ ئەوەی بتوانین كاریگەری ئەو چەند ساڵەی كەدیوان تارادەیەك قەتیس بوبو بەهۆی نەبوونی سەرۆكی دەزگاكە نەهێلین . بۆیە لەماوەیەكی دیاریكراودا توانرا چارەسەری بۆ كەمووكوڕیەكان بدۆزرێتەوە وشێوازی دووبارە كاركردنەوەی دیوان هەر لەدەرچوونەكانی ووردبینەكانمانەوە بۆ داموودەزگاكانی ژێر ركێفی دیوان بەپێی یاسای ژمارە ( 2 )ی ساڵی 2008ی دیوان و رێكخستنەوەی كاروباری كارگێری دیوان و كاراكردنەوەی ئەنجومەنی چاودێری دەستی پێكرێتەوە .
2. هەوڵی ئەوەمانداوە سەرجەم پەیكەرە كارگێرییەكانی دیوان دابرێژینەوە هەروەك لەیاسای دیواندا هاتووە سەرەڕای چەندین گرفت ولەمپەرلەبەردەم دیوان بەهۆی تێك نەگەیشتن لەگەڵ هەندێ لایەنی پەیوەندار، هەربۆیە سەرچاوەی دارایی و مرۆیی دیوان تارادەیەك سنورداربوو هەروەها هەندێ پۆستی باڵای فەرمانگە دەرەكیەكانی سەر بە دیوان تا ئێستاش بەبەتاڵی ماونەتەوە بەتایبەتیش لەهەندێ لە پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان .
3. سەرەرای هەبوونی چەندین كارمەندی شارازاو خاوەن ئەزموون لەبواری ووردبینی بەڵام هەندێ لەكارمەندانمان پێویستییان بەمەشق و ڕاهێنانی پتر هەیە تاوەكو بگەنە ئاستێكی باشتر وەهەروەها سەرجەم كارمەندانی چاودێری پێویست دەكات لەگەڵ پێشكەوتنی ئاستی پێوەرە ووردبینیە نێو دەوڵەتیەكان بڕۆن . ئەمەش گەورەترین رووبەرووبوونەوەیە كە یەكێكە لە كاروئەركی دیوان و هەنگاوی پراكتیكی بۆنراوە و لەم رووەوە هەماهەنگی لەگەڵ زۆربەی رێكخراوە پەیوەندارەكانی پەیوەست بە بەرەو پێش بردنی ئاستی توانستی كارمەندان لەم بارەیەوەش چەندین كۆبوونەوە ئەنجام دراوە و دڵنیاشین لەداهاتوودا ئەنجامی باشی دەبێت .
4. تێبینی دەكرێت جۆرێك لە تێكەڵی هەیە لە كاروباری وەزارەت و فەرمانگەكان لەبەرامبەر كارەكانی دیوان ئەگەر چی زۆربەی كارەكان دیاری كراون لەچوار چێوەی دەزگایی و یاسایی ئەمە لەلایەك لەلایەكی تر ڕاپۆرتەكانی دیوان بە حوكمی ئەوەی پتر كارەكانمان رێنوێنین واتە ووردبینین نەك لێكۆلینەوەیی . و دوای نوسینی راپۆرتەكانمان لایەنی بەرپرس كات بۆی واڵایە لەوڵامدانەوەی راپۆرتەكانمان .
5. هەروەك پێشتریش ئاماژەمان پێدابوو كە ئەركی دیوان بریتی نیە لە لێپرسینەوە لە سەرپێچیەكان و هۆكارەكانی سەرپێچی و كەموكورییەكان بەڵكو لەمەش گرنگتر ئەمەیە كە رێگری بكرێت لە درووست نەبوونی هەڵە و سەرپێچی و بەری لێبگیرێت بۆئەوەی روونەدات ئەمەش خۆی لەبایەخ دان بە چاودێری ناوخۆی وەزارەتەكان و دامودەزگاكان و بەدواداچوونی زانستییانە و رێنوینی و رێنمایی بەردەوامی دیوان هەیە بۆ یەكە ژمێریاری و كارگێریەكانی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان .
لەكۆتایشدا ئەوە ماوە بڵێین كەئەركی پاراستنی سامانی گشتی لە سەرشانی هەموولایەكە نەك تەنها دیوانی چاودێری دارایی ، بۆیە پێویستە تاكی كورد بەگۆێرەی ئاستی لێپرسراوێتی سەیری كەمووكورییەكان بكات و هەوڵی چاكسازی بدات، خودی مرۆڤەكانیش لەبواری پەروەردەوە بنیادبنرێنەوەە لەبەرئەوەی ئەم بارودۆخە پێویستە سوودی لێوەر بگیرێت و دووربێ لەبەكار هێنانی مەراموو موزایەدەی سیاسی ئەمەش پێویستی بە یەكریزی و تەبایی لەنێوان لایەنەكان و حكومەت لەلایەك و هاولاتیان حكومەت لەلایەكی ترەوە هەیە بۆ ئەوەی بتوانین بە هەموو لایەك بەپشتیوانی خوای گەورە بەسەر ئەم تەنگژە داراییە نەخوازراوەی ناوچەكەمان زاڵبین و ببێتە هۆی بەخۆداچوونەوە لە سەر جەم كایەكانی ژیان و نەك لە بەرامبەر هەوڵی چارەسەركردنی هەڵەی چەندین ساڵەی رابردوومان هەڵەی تر دووبارەبكەینەوە .